حەشدی شەعبی لەشنگال هێزی ژنان دروست دەكات

عیراق

20/10/2018‌ 732 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشێك لەكچانی ئێزیدی پەیوەندییان بەو هێزە كردووە، كە ناوی "النصر المبین" سەر بەهێزەكانی حەشدی شەعبین لەشنگال.

هێزی "النصر المبین" لەلایەن حەشدی شەعبی دامەزراوەو تایبەتە لەكوردانی ئێزیدی، كە ناوچەكانی شنگال لەباكووری رۆژئاوای نەینەوا دەپارێزن.

بەپێی سەرچاوەكە، لەئێستادا زیاتر لە 100 كچی ئێزیدی چوونەتە ناو ئەو هێزەو فەوجێكی تایبەتیان لەناو هێزەكانی "النصر المبین" دروست كردووە.

هێزەكەی حەشدی شەعبی راستەوخۆ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پشتگیری دەكرێن‌و ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەن ژمارەیان زیاتر بكەن، بەتایبەتی ئەو فەوجەی بۆ هێزی ژنان دروستكراوە.

هـ ـ ح