"الدولە الإسلامیە".. داعش سوپاكەی بە 30 هەزار چەكدار دروست دەكاتەوە

عیراق

20/10/2018‌ 1658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆبوف شفیدۆفا، نووسەرو رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی "سفوبۆدنایا بریسا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، كە باس لەجموجوڵەكانی داعش لەناوچەكانی بوكەمالی سوریا دەكات.

بەپێی راپۆرتەكە، رێكخراوی داعش، كە لەساڵانی 2014و دواتر لەچەند ناوچەیەكی سوریاو عێراق خەلافەتێكی بەناوی "دەولە ئیسلامی"یە دروست كرد، ئێستا سەرقاڵی خۆرێكخستنەوەیە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، داعش لەرێكخستنەوەكەدا سەرقاڵی دروستكردنی سوپایەكی نوێیەو ئەو سوپایەش ژمارەی چەكدارەكانی دەگاتە 30 هەزار كەس، كە لەو ناوچەیە كۆیكردوونەتەوە.

لەراپۆرتەكەدا باسی لەوەش كردووە، كە داعش بەدرێژایی رووباری فورات‌و لەبەری رۆژئاوای رووبارەكە دەسەڵاتی هەیەو شەڕ لەگەڵ ئەو هێزانە دەكات، كە ئەمریكا هاوكارییان دەكات لەسوریا.

راپۆرتەكە هۆشداریداوە، ئەگەر بەزوویی كۆتایی بەو جموجوڵانەی داعش لەناوچەكە نەهێنرێت، ئەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لەو ناوچانە ، بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەكانی سوریاو عێراق، كە وەك پێشتر مەترسی دروست دەكەن.

هـ ـ ح