بەكەسێكی "هەرزەو بێ‌ متمانە" وەسفی كردووە
مەسعود بارزانی لەكۆبوونەوەیەك "گاڵتە"ی بەبافێڵ تاڵەبانی كردووە

کوردستان

20/10/2018‌ 42533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی نزیك لەپارتی دیموكرات ئاشكرایكرد، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكە لەكۆبوونەوەیەكی ناوخۆیی حیزبەكەی "گاڵتە"ی بە بافێڵ تاڵەبانی، كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی كردووە.

سەرچاوەیەكە ئاشكراشیكردووە، مەسعود بارزانی لەكۆبوونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی "گاڵتە"ی بە بافێڵ تاڵەبانی كردووەو رایگەیاندووە "كەسێكی هەرزەیەو ناتوانرێت وەك سیاسییەكی متمانەپێكراو باوەڕی پێبكەیت".

بافێڵ تاڵەبانی بەم دوایانە لەگۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان‌و عێراق دەركەوتووە، بەتایبەتی دوای دووركەوتنەوەی باوكی لەگۆڕەپانی سیاسی ئەوەش بەهۆی نەخۆشی‌و كۆچی دوایی.

بافێڵ تاڵەبانی تەمەنی 45 ساڵەو هیچ پۆستێكی فەرمی لەناو یەكێتی نییە، بەڵام رۆڵێكی سەرەكی لەبڕیارەكانی حیزبەكەی هەیەو بەم دوایانەش چەند بەركەوتنێكی سیاسی لەگەڵ مەسعود بارزانی هەبووە، بەتایبەتی لەپرسی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

هـ ـ ح