لۆبیتیگی ئامادەیی ریاڵ مەدرید بۆ رووبەڕووبوونەوەی لیڤانتی رادەگەیەنێت

وەرزش

20/10/2018‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆلین لۆپیتیگی، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی یانەكەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی لیڤانتی راگەیاند.

یانەی ریاڵ مەدریدو لیڤانتی ئەمڕۆ شەممە لەچوارچێوەی هەفتەی هەشتەم لەخولی ئیسپانی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، كە یارییەكە سەعات سێ‌ بەكاتی هەرێمی كوردستان بەرێوەدەچێت.

راهێنەری ریاڵ مەدرید چەند یاریزانێكی بۆ گەڕاوەتەوە، كە پێشتر پێكانیان هەبوو، لەوانە مارسیلۆ و ئیسكۆ ئەلاركۆن و گاریس بەیڵ و كەریم بنزیمە ، كە رەنگە لەیارییەكە بەشداری بكەن.

 لۆبیتیگی بۆ ئەو یارییە 20 یاریزانی بانگهێشت كردووەو دیارترین یاریزانەكانیش بەم شێوەیە بانگهێشتكراون.

گۆڵپارێز: ناڤاس، كۆرتوا، كاسیا.

بەرگری: رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسیلۆ، ئۆدریوزولا، ریگۆیلون.

ناوەند: كرۆس، مودریچ ، كاسیمیرۆ، ئەسینسیۆ، ئیسكۆ، سیبایوس.

هێرشبەر: دیاز، فینسیۆس، فاسكیز، بەیڵ، بنزیما.

هـ ـ ح