نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە

جیهان

20/10/2018‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە، كە نرخەكەی چەند رۆژێكە ناجێگیرەو بەرز و نزمی زۆر دەكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 49 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 79.78 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 47 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 69.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 3.1% لەماوەی هەفتەی رابردوو بەهاكەی لەدەستداوە، كە پەیوەندی بەو نائارامییە هەیە لەبازاڕەكانی جیهان هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە