پارتی داوای دەكات.. كورد چاوی لەچەند پۆستێكی سیادی عێراق-ە

عیراق

20/10/2018‌ 1206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنە كوردییەكان، لەناویشیاندا پارتی دیموكرات چاویان لەچەند پۆستێكە، كە دەیانەوێت لەحكومەتی داهاتووی عێراق وەریبگرن.

بەقسەی فازڵ میرانی لەحكومەتی داهاتوو بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران‌و وەزارەتێكی سیادی‌و چەند وەزارەتێكی خزمەتگوزاری مافی پێكهاتەی كوردەو لەناو كوردیش بەشێك لەو پۆستانە بەمافی پارتی دیموكرات دەزانێت.

هەر بەقسەی فازڵ میرانی، كە سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتە جگە لەو پۆستانە، دەبێت بەشدارییەكی كارا بەكورد لەكابینەی داهاتوو بكرێت، لەگەڵ ئەوەش هاوبەشی لەنێوان پێكهاتەكاندا پەیڕەو بكرێت.

هەروەها ئەوەی راگەیاندووە، دەبێت كورد مافی بەشداریپێكردنی لەئەنجوومەنی فیدراڵی‌و ئەنجوومەنی سیاسی ستراتیژی‌و ناوەندەكانی بڕیاردان پێبكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لە 2ی ئەم مانگە لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار عادل عەبدولمەهدی راسپێراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و بڕیارە لەم هەفتەیەش ناوبراو كابینەكەی رابگەیەنێت.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس لەپۆستە وەزارییەكان، پۆستی وەزارەتی دارایی‌و كۆچ‌و كۆچبەران‌و وەزارەتی داد دەدرێت بەكورد، كە دوو وەزارەتی یەكەم بەر پارتی دەكەوێت‌و وەزارەتی دادیش دەدرێت بە كاندیدی یەكێتی.

هـ ـ ح