كەیسێكی پر لەگومان
15 گومانلێكراوەكەی كەیسی كوشتنی خاشقچی پەیوەندیان بە محەمەد بن سەلمان-ەوە هەیە

جیهان

20/10/2018‌ 2302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس: تایبەت
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
ژمارەیەك لەوانەی گومانیان لێ دەكرێت، كە لە كوشتنی رۆژنامەنووس (جەمال خاشقچی) یەوە گلابن لەكونسوڵگەر‌ی سعودیە لە ئەستەمبوڵ پەیوەندییان بەمحەمەدی بن سەلمانی جینشینەوە هەیە.

بەپێی رۆژنامەی نیۆریۆك تایمز، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت دەسەڵاتدارانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە بەوەی 15 سعودی لە هەمان ڕۆژی دیارنەمانی خاشقچی (2 ی ئۆكتۆبەر) گەیشتوونە ئەستەمبوڵ و لە كوشتنییەوە گلاون ، ئەوا میری جێنشین بەتوندی پەیوەست دەبێت بەو پرسەوەو ئەستەمە پاكانەی بێئاگایی لەو پرسە بۆ بكرێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە بەشێوەیەكی بیلایەنانە ئەو زانیارییانەیان سەبارەت بەو گومانلێكراوانە بڵاوكردووەتەوە ، ئەمەش بە پشت بەستنیان بە وێنە و تۆماری دەنگی پێشووتری چالاكییە فەرمییەكانی جێنشینی تەختی سعودی ، هەروەها لە ڕێگەی واڵی تایبەتیان لەسەر توێتەر بە بەكارهێنانی بەرنامەی ناسینەوەی دەموچاوەكان.

ڕۆژنامەكە لە بەدواداچوونەكانیدا سەبارت بە ناسنامەی گومانلێكراوان پشتی بە ڕاپۆرتی هەواڵی سەبارەت بە سعودیە و بەڵگەنامە و داتای ‌سعودی دزەپێكراو  و گەواهیدانی گەواهیدەران بەستووە.

ڕۆژنامەكە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، كە هەندێك لەو گۆمانلێكراوانە ئەفسەری ئەمنی و سیخوڕی هەواڵگری و فەرمانبەری دەوڵەتن ، بە لایەنی كەمەوە 9 كەس لەوان لە بواری دامەزراوەكانی ئاسایش و سوپا و حكومەتی سعودیە كار دەكەن.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە گومانلێكراو ((ماهیر عەبدول عەزیز مترب)) دبلۆماتكارێكی سعودی بووە لە لەندەن و سەفەر و گەشتی زۆری لەگەڵ محەمەد سەلمانی جێنشین كردووە و لەوانەشە پاسەوانی تایبەتی خۆی بێت. ماهر لە دوا گەشتەكانی جێنشیندا بۆ دەرەوەی ووڵات‌ بۆ هەریەك لە ئەمریكا و پاریس و مەدرید‌ یاوەری میرە گەنجەكەی كردووە.

سەبارەت بە  گومانلێكراو (عەبدول عەزیز محمد عیساوی) نیۆیۆڕك تایمز نووسیوویەتی كە هاووڵاتییەكی فەڕەنسی كە لەگەڵ بنەماڵەی ئال سعود كاری كردووە عەبدول عەزیزی ناسییوتەوە بەوەی ناوبراو لەو تیمە تایبەتە ئەمنییەیە كە لەگەڵ جێنشین سەفەر دەكەن و یاوەری دەكەن.

ڕاپۆرتە هەواڵییە سعودییەكانیش دەڵێن كە (سائر غالب حەربی) گومانلێكراو ، ساڵی پار پلەكەی بەرزكراوەتەوە بۆ پلەی ملازم لە هێزی پاسەوانی پاشایەتی سعودی لە بەرامبەر ((ئازایەتی لە بەرگریكردن لە كۆشكی شانشینی كە لە شاری جەدە هیرشی كرایەسە" ، گومانلێكراوێكی دیكەش بە ناوی ( محمد سەعد زەهرانی) ئەندامی هەمان هێزی پاسەوانی شاهانەیە‌.

ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) یش لەوبارەوە دەڵێت: دەسەڵاتدارانی توركیا كۆپی پاسپۆرتی 7 لەو گۆمانلێكراوانەی پێداون كە بەشیك بوون لەو تیمەی بەشداریان لە تیرۆركردنی خاشقچیدا كردووە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەمە لەو رۆژە ڕوویدا كە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایك بۆمبیۆ ریازی جێهێشتووە. واشنتۆت پۆست وێنەی ئەو پاسپۆرتانەی لەگەڵ شاردنەوەی دەموچاوی بڵاوكردۆتەوە تا بەدواداچوون بۆ ناسنامەكانیان دەكرێت.

ڕۆژنامەكە دەشڵێت ئەوەیان‌ نەزانیووە‌ كە بۆچی دەسەڵاتداران وێنەی پاسپۆرتی 8 كەسەكەی دیكەیان ئاشكرا نەكردووە.