ئاوی پیسی بەسرە ١١٤ هەزار كەس كەس ژەهراوی دەكات

عیراق

20/10/2018‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارەی ئەوانەی بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس لە پارێزگای بەسرە ژەهراوی بوون گەیشتە ١١٤ هەزار كەس. 

ئاژانسی ئەنادۆڵ لە نووسینگەی بەسرەی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ سەر بە پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس لەو پارێزگایە ١١٤ هەزار كەس ژەهراوی بوون. 

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە لیژنەی مافەكانی مرۆڤ تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی لە وەرزی هاوینەوە داوایان لەحكومەتی ناوەندی و ئیدارەی خۆجێیی كردووە ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن. 

ئەو لیژنەیە لە ٢٢ی ئەیلوول رایگەیاندبوو ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە لە بەسرە ژەهراوی بوون گەیشتۆتە ٨٠ هەزار كەس. 
 
هەروەها بەپێی داتاكانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لەگەڵ ئەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای كردووە مادەی رەق لە ئاوی خواردنەوە نابێت رێژەی هەزار و ٢٠٠ تێپەڕێنێت بەڵام ئەو رێژەیە لە ئاوی خواردنەوەی بەسرە گەیشتۆتە ئاستی حەوت هەزار و ٥٠٠.

ئاوی خواردنەوەی بەسرە لەشەتولعەرەب دابین دەكرێت، كە لەوێ هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات بەیەك دەگەن، بەهۆی زیادبوونی رێژەی خوێ لەو ماوەیەی دواییدا لەئاوەكە و پیسبوونی ژینگە و نەبوونی دەزگای پێویست بۆ پاككردنەوەی ئاوەكە حاڵەتەكانی ژەهراویبوون تەشەنەیان كردووە. 

هـ ـ ح