هەڵبژاردنی پەرلەمان.. پارتی ئەنجامی هەڵبژاردن‌و رێژەی دەنگی لایەنەكان بڵاودەكاتەوە

کوردستان

20/10/2018‌ 4631 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەناڵی كورستان تیڤی ئۆرگانی فەرمی پارتی دیموكرات بڵاویكردەوە، كە دوای تێپەڕبوونی 20 رۆژ بەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن و راگەیاندنی 85% بەفەرمی لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، هەروەها دوای وردبینی بریارە لە كاتێكی زوو ئەنجامی كۆتایی 100% رابگەندرێت.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەگوێری ئەو زانیارییە نافەرمیانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەت دەست ماڵپەری كوردستان تیڤی كەوتووە ئەنجامەكان بەو شێوەیەی خوارە دەبێت، ئەوەش دوای وردبینی كردنی تەواوی دەنگەكان لە كۆمیسیۆن، ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی لایەنەكان بەم شێوەیەی خوارەوە یە:

پارتی        ٧٣٥٨٨٦ دەنگ   ٤٥ كورسی
یەكێتی    ٣٥٠٠٥٣ دەنگ    ٢١ كورسی
گۆڕان       ٢٠٠٥٩٠ دەنگ     ١٢ كورسی
نەوەی نوێ  ١٣٨٥٢١ دەنگ   ٨ كورسی
 كۆمەل َ      ١١٧٣٢٨ دەنگ   ٧ كورسی
ب ئیصلاح     ٨٤٣٩٠ دەنگ    ٥ كورسی
سەردەم       ١٦٥٣٩ دەنگ     ١ كورسی
ئازادی          ٨٦٨٧ دەنگ      ١كورسی

ئەنجامی كۆتاكان
گەشەپێدانی توركمانی (محمد ایلخانی ) ٣٢١٨ دەنگ  ٢ كورسی
چاكسازی توركمانی (منی قھوەچی) ٣١٢٥ دەنگ    ١ كورسی
 میللەت ( ئازاد كورەچی) ٨٨٥ دەنگ     ١ كورسی
بەرەی توركمانی  ١٥٨٤ دەنگ   ١ كورسی
بروسكەی توركمان  ٨٦٢ دەنگ   سفر كورسی      
ھاوپەیمانی یەكێتی  نەتەوەیی  ٨٠٨٨ دەنگ  ٣ كورسی
المجلس الشعبی  ٢٩٦٣ دەنگ    ١ كورسی 
الرافدین ( یونادم كنا) ٢٦٢٦ دەنگ   ١ كورسی
لیستی دیموكراتی مەسیحی  ٢٣٨ دەنگ   سفر كورسی
تاكی ئەرمەن( فاهیك) ٦٢٢ دەنگ   ١ كورسی

سەبارەت بەكاتی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجووەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلڕَبژاردن‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، بۆ پێگەی فەرمی پارتی رایگەیاندووە "كۆمسیۆن ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی تەواو كردووە و سكاڵاكان و ئەو سندووقانەی قردێلەی سوریان لێ دراوە، ھەمووی یەكلا كراونەتەوە و خراونەتە بەردەم ئەنجوومەنی كۆمسیاران بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدات و ئەنجامەكان ئاشكرا بكات".

لەبارەی كاتی ئاشكراكردنی ئەنجامەكانیش، خورماڵی رایگەیاند "ئەو هەفتەیە ئەنجوومەنی كۆمسیاران كۆ دەبێتەوە، كە بڕیار لەبارەی ئەنجامەكانەوە دەدات و دواتریش ئاشكرایان دەكات، چونكە وردەكاریی پڕۆسەكە ھەمووی تەواو بووە و لە بەردەم ئەنجوومەنی كۆمسیارانە بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات".

هـ ـ ح