ئەیاد عەلاوی هەڕەشەی بایكۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق دەكات

عیراق

20/10/2018‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیاسی سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرایكرد، كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی، هەڕەشەی بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی عێراقی كردووە.

سەرچاوەیەك بۆ پێگەی "الغد برس" ئاشكراشكرد، هەڕەشەكەی ئەیاد عەلاوی پەیوەندی بەپۆستی وەزارەتی بەرگرییەوە هەیە، كە داوا دەكات، ئەو پۆستە بۆ كاندیدێكی حیزبەكەی بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە هەریەكە لەوەزارەكانی خوێندنی باڵاو كارو كاروباری گۆمەڵایەتی‌و پیشەسازی بۆ هاوپەیمانییەكەی عەلاوی دانراوەو ئەویش داوای وەزارەتی بەرگری دەكات.

بەپێی دابەشكردنی وەزارەتەكان وەزارەتی بەرگری بۆ لایەنە سوننییەكان دانراوە، كە ناوی هەریەكە لە سالم عیساوی، ورعد دهلی،  لقا وردی  وفلاح زیدان بۆ ئەو وەزارەتە پێشكەشكراوە.

هـ ـ ح