دڵنیاییەك لەئیمانوێل ماكرۆنەوە بۆ عادل عەبدولمەهدی

عیراق

20/10/2018‌ 706 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنساوە پێگەیشت.

ئیمانوێل ماكرۆن ئەمڕۆ شەممە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ئەنجامداوەو بەپێی راگەیەنراوێكیش سەرۆكی فەرەنسا پشتگیری وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەردەمی كابینەی نوێ‌ دووپاتكردووەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە سەرۆكی فەرەنسا جەختیكردووەتەوە، كە پاریس جگە لەهاوكاری سەربازی بۆ عێراق، پشتگیری تەواوی بەغدا لەهەموو بوارەكانی تریش دەكات.

هەر لەو پەیوەندییە ماكرۆن پرسی پێكهێنانی حكومەتی لەگەڵ عەبدولمەهدی تاوتوێكردووەو لەو بوارەش هاوكاری وڵاتەكەی دووپاتكردووەتەوەو جەختیكردووەتەوە، كە ئەوان پشتگیری حكومەتەكەی دەكەن.

هـ ـ ح