گرنگیان پێدەدرێت.. ڕۆڵی "ژنە تیرۆرستەكان" لەكردە خۆكوژییەكاندا

جیهان

21/10/2018‌ 5414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
لە مێژووە ڕێكخراوە توندڕەووەكاندا ، ژنان ڕۆڵێكی دیار و تەوەربەندییان گیڕاوە وەك بڵاوكردنەوەی ئایدۆلۆژیا تەكفیرییەكان ، پشتیوانی مێردەكانیان لە كاری ڕێكخراوەییاندا ، پەروەردەكردنی منداڵەكانیان بە بیرۆكەی توندڕەووی ، هێنانەناوەی ژنانی دیكە بۆ ناو رێكخراوە توندڕەووەكان. 

ئەڵقەی پەیوەندی نێوان ڕێكخراوە تیرۆرستییەكانیش بوون چ بە ژنوژنخوازی سترتیژی یان كردەی گواستنەوەی چەك و پارەوپول، یان پشكداری لە پلاندانان و جێبەجێكردنی كردە تیرۆرستییەكان.

ئەم ڕۆڵەی ژنان لە ئەدەبیاتی ڕێكخراوە توندڕەوو و تیرۆرستییەكاندا گرنگی پێویستی پێ نەدراوە ، زۆر لەو لێكۆڵینەوانەی بایەخ بە تیرۆریش دەدەن بە زۆری ڕۆڵی ژنانیان فەرامۆشكردووە و تەنها تیكشیان خستۆتەسەر سەركردە تیرۆرستەكان و خۆكوژەكان.

لەمەی لە سەرەوە باسكرا ، گرنگی ئەم لێكۆڵینەوەكەی "سیران دی لیدی" تویژەری پسپۆڕ لە پرسەكانی ژنان و توندوتیژی سیاسی كە ناودارە بە "ژن لە بزاوتە جیهادییەكاندا .. دیدگایەكی مێژوویی" دەردەكەوێت. كە ناوەندی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەووی لە مانگی 10 ی ئەمساڵ بلاوی كردۆتەوە و بە دوور و قولیش توێژینەوەی لە ڕۆڵی میژوویی ژنان لە ڕێكخراوە توندڕەووە تیریرۆستەكاندا كردووە

تویژینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە لەوەتەی ئەبوبەكری بەغدادی سەركردەی داعشی تیرۆرست لە مانگی 5 ی 2014 وە  دەوڵەتی خیلافەی ئیسلامەی ڕاگەیاندوە ، سەدەها ژنی پێگەیشتوو و هەرزەكاری ڕۆژئاوایی هاتوونە ناو سووریاوە ، یان هەولی سەفەركردنیان داوە بۆ چوونە ریزی ئەو رێكخراوە و ڕیكرخاوەكانی تیرۆرستییەكانی دیكه ، ئەمەش وایكرد تیشك بخرێتەسەر ڕۆڵیان لەو ڕێكخراوانەدا. بە گوێرەی توێژینەوەكەش ڕۆڵی ئەو ژنانە بریتی بووە لە هێنانەناوەی ژنانی دیكە و بانگەشەكردن ، هەندێكیان بەشدرابوون لە كردەی فێركرای و لۆجستی و پزیشكی بۆ دەرمانكردنی بریندارەكانی ڕیكرخاوەكە ، ڕۆلی پاڵپشتی وەك دایك و هاوسەر ، هەندێكیشیان پۆستی ڕێكخستن و سەركردایەتیان گرتۆتەدەست ، لە كردەی پلاندانان و جیبەجیكردن هێرشە تیرۆرستییەكانیشدا بەشدرابوون.

خستەنكاری ژنان 
توێژینەوەكە دەریدەخات كە گرنگییەكی زۆر بە ژنان دەدرێت بەوەی لە ڕیزی پێشەوەی ڕێكخراوە توندڕەووەكان شوێنی شیاوی خۆیان بگرن ، بە تایبەتیش دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی هەشتاكانەوە دیاردەی ژنە تیرۆرستەكان بەرەو هەڵكشان چووە.

تویژینەوەكە ئاماژە بەوە دەدات كە خستنەكاری ژنان لە چالاكی گروپە توندڕەووەكاندا سوود و قازانجی زۆری بۆ ئەوان هەبووە ، بەو پێیەی هەمیشە وا لە ژن دەڕوانرێت كە قوربانی توندوتیژییە و كەمتر جێگەی هەڕەشەیە ، بۆیەز هێە ئەمنییەكان كەمتر چاودێریان دەكەن ، بەمەش ژنان بێ ئەوەی هیچ گومانیان لێ بكرێت ،دەتوانن بە ئاسانی بچنە ناو شوێنە قەرەباڵغ و بە ئامانجگیراوەكان ، ئەمە سەرباری ئەوەی بە ئاسانی خاڵەكانی پشكنین تێدەپەڕێنن.

ئەمە جگە لەوەی بەشدرایپێكردنی ژنان لەلایەن ڕیكخراوە توندڕەووەكانەوە ئەو پەیامە دەداتە دەسەڵاتدارە ئەمنییەكان كە ژیانی هیچ كەس پارێزراو نییە ، ژنانیش بەشدرای لەو چالاكییانەدا دەكەن ، ئەمەش پاڵ بە هەندێك لە پیاوانەوە دەنێت لە ترسان بچنە ڕێزەكانی ئەو گروپە توندڕەووانەوە.

ڕۆڵی ژنە تیرۆرستەكان 
توێژینەوەكە ئاماژە بە 4 ڕۆڵی سەرەكی ژنان دەكات بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەكەم / هاوسەر و دایك : زۆرێك لە سەركردە كاریگەرە تیرۆرستەكانی وەك "ئوسامە بن لادن" و "ئەیمەن زەواهیری" پێیان وایە رۆڵی ژن وەك دایك گرنگە بۆ ڕیكخراوە تیرۆرستەكان ، ئەوان پشكداری دەكەن لە پێگەیاندن و پەروەردەی نەوەیەكی تازەی توندڕەوو. هەر چەند ئەوان لەگەڵ ئەوە نین ژنان بەشدرای شەڕ بكەن ، بەڵام سەركردەكانی دیكە پێیان وایە ئەگەر پێویست بوو ئاساییە ژن بەشداری شەریش بكات.

دووەم / ئامادەساز و بانگخواز:
ژن دەتوانی لە ڕێگەی سوشیال میدیاوە ڕۆڵی ئامادەساز "سازادنی خەڵكی تر و هێنانیان بۆ ناو ڕیزەكانی تیرۆرستان" و جوانكردنی ڕووكاری ئەو ڕیكخراوە توندڕەووانە بگێڕێت ، ئەوان لەو ماوەیەی پێشوو بە شێوەیەكی بەربڵاو بەشدرابوون لە بڵاوكردنەوەی ئایدیۆلۆژیای گروپە توندڕەووەكان و ئەفسانەی تیرۆرستەكانیان لەسەر ئەنتەرنێت بلاوكردۆتەوە.

سێیەم / ئاسانكار و هاریكار: 
ژنان بە توانان لە كۆكردنەوەی پارەوپول و زانیاری تاكتیكی ، بەقاچاخبردنی چەك ، چارەسەری بریندار و پێكراوان ، چاككردنەوەی پەرتووكە ئەلەكترۆنییەكان.

چوارەم / پلانداڕێژەر و  جیبەجێكاری هیرشەكان:
ژنان بەشدرابوون لە پلانداڕیژی كردە تیرۆرستییەكان و جیبەجێكردنیان ، وەك بەشداری "ڕوشونارا شودری"  بەریتانی ڕەسەن بەنگلادیشی كە لە 2010  "ستیڤن تیمز" ی ئەندامی پەرلەمانی بەریتانی دایەبەر چەقۆ.