هۆشیار عەبدوڵڵا: ئەندازیارانی شكستەكەی گۆڕان دیارن

کوردستان

21/10/2018‌ 15914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: جگە لە هۆكاری "تەزویر هەڵە ستراتیژییەكانی گۆڕان، كە هۆكاری دابەزینی دەنگەكانی بووە لەنەخۆشكەوتنی نەوشیروان مستەفاوە تا ئێستا دیارن".

هۆشیار عەبدوڵڵا دەشڵێت: "لەهەوموشیاندا دیارە كێن ئەوانەی ئەندازیاری ئەو هەڵانە بوون و كێشن ئەوانەی قورگیان كەوت‌و گوێیان لێ نەگیرا هەمووشی لە غیابی فكرێكدا، كە ریشەییانە دژی فكری چەتەیی و بازرگانی قەومی یەكێتی‌و پارتی بووەستێتەوە".

بەقسەی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان "لەبەشداری لە حكومەتەوە تا درەنگ كشانەوە لە حكومەت و بەڵێ بۆ ریفراندۆم‌و سیاسەتی جۆلانێ لە نێوان یەكێتی و پارتی و سیاسەتی دەستەگەری‌و ئێسقانشكاندنی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و قبوڵنەكردن ‌وگوێنەدان بەرەخنە)، هۆكارەكانی شكستی گۆڕانن.

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەوەش دەڵێت: "لێرەوە ئەوە گۆڕان نییە، كە دەبێت داوای لیبوردن بكات ، داوای لێبوردنكردن بەناوی جڤاتەوە ونكردنی بەرپرسیارییەتییە و پاككردنەوەی ئەستۆی ئەوانەیە، كە لە دوو هەڵبژاردندا بونەتە هۆكاری دابەزینی دەنگەكان، دەبوو زۆر بەرپرسیارانە بە پلەی یەكەم رێكخەری گشتی‌و پاشان ئەندامانی خانەی راپەراندن بەرپرسیارییەتی شكستەكەیان هەڵبگرتایە".

باسی لەوەش كردووە، كە "شكستی ئەوانیش لە نا دڵسۆزیانەوە نیە بۆ گۆڕان، لە باوەر نەبوونیانە بە گەڵاڵەكردنی فكرو جیهانبینییەك، كە نەچێتەوە سەر هەمان جۆگەلە داخراوەكەی فكرو تێگەیشتنی سەرانی یەكێتی‌و پارتی بۆ تاك ، بۆ نەتەوە ، بۆ كۆمەڵگە ، بۆ دەوڵەت".

هـ ـ ح