ئاماده‌كردن: حلمی ره‌سول ره‌زا
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆنالد تره‌مپ، دووباره هێمای به‌وه كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی له په‌یماننامه‌ی ئه‌تۆمی تایبه‌ت به رۆكێته ناوه‌ند مه‌وداكان له‌گه‌ڵ روسیا ده‌كشێته‌وه، ئه‌مه‌ش گفتوگۆیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا ده‌رباره‌ی توانای ئه‌تۆمی هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و واشنتن.
به گوێره‌ی داتاكانی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی چاوێدری چه‌ك، روسیا له رووی ژماره‌وه له پیشتره، به‌وه‌ی 6850 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه، هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایه ژماره‌ی كڵاوه ئه‌تۆمیه‌كانی ده‌گاته 6550. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌كه روونی ده‌كاته‌وه، جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی لای هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته، بۆ دوو به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌ش ده‌بێت، یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتیان پێ ده‌به‌سترێت و تا ئێشتا چاوه‌ڕوانی پرۆسه‌ی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ین، له‌م لایه‌نه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكی 2550 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و روسیاش 2500.
هه‌رچی به‌شی دووه‌مه، ئه‌و كلاوانه ده‌گرێته‌وه ئاماده‌ن بۆ به‌كارهێنان، جا ئه‌وانه بێت كه له گه‌نجینه‌كاندا هه‌ن یاخود ئه‌وانه بێت كه به‌ستراون به رۆكێته بالیستیه‌كانه‌وه یان كه‌شتیه جه‌نگیه‌كان، له‌م جۆرانه "روسیا 4350 و ئه‌مه‌ریكا 4000 كلاوه‌یان هه‌یه". پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌و رۆكێتانه‌ش بكرێت كه له دۆخی ئاماده‌ییدان، له‌وانه 1440 كڵاوه لای مۆسكۆیه‌و 1350لای ئه‌مه‌ریكایه.
ماڵپه‌ڕی "بزنس ئینسایدر" ئاماژه بۆ لایه‌نی ژماره ده‌كات، به‌وه‌ی به‌لارێدابه‌ره، چونكه كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكی له پێش روسیاوه‌یه له زۆر لایه‌نی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌وه، له نمونه‌ی خسته‌روو ئاماده‌ییه‌وه. شاره‌زا سه‌ربازیه‌كان ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م چه‌كه وێرانكه‌رانه ته‌نها بۆ خستنه روه، چونكه هیچ یه‌كێك له‌و دوو ده‌وڵه‌ته په‌نا بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی نابه‌ن.
سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌كانی تایبه‌ت به لایه‌نی سه‌ربازی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، روسیا كلاوه‌ی ئه‌تۆمی وای هه‌یه پیویستی به پرۆسه‌ی پێشخستنی هه‌یه له‌ماوه‌ی هه‌ر ده ساڵ جارێكدا، به‌ڵام ئه‌و جۆرانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ پێویستی به‌و جۆره پرۆسانه نییه.
جه‌نگی ئه‌تۆمی
سه‌رۆكی روسیا وا داده‌نێت كه روسه‌كان "جێگایان به‌هه‌شته"، له‌كاتی به‌رپابوونی جه‌نگی ئه‌تۆمیدا، سه‌ره‌رای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیه‌تی دوژمنكارانه‌ی نییه‌و و هه‌ره‌شه‌ی وێرانكردنی هه‌ر شوێنكیش كرد كه بیه‌وێ وڵاته‌كه‌ی بخاته به‌ر مه‌ترسی چه‌كی ئه‌تۆمی. هه‌روه‌ها له كۆنگره‌یه‌كدا له "سوچی" باكوری خۆرئاوای روسیا، له رۆژی هه‌ینی " له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی سنور ده‌به‌زێنن پێویسته له‌وه تێبگه‌ن كه سزادان دیت و روبه‌روی وێرانكاری ده‌بێته‌وه. به‌لام ئێمه وه‌ك قوربانی هه‌ر سنوربه‌زاندێك بكرێته سه‌رمان، ئه‌وا جێگامان به‌هه‌شته به‌وه‌ی ئێمه شه‌هیدین به‌ڵام ئه‌وانه "سنور به‌زێنه‌كان" زۆر به‌ساده‌یی له ناو ده‌چن، و كاتیشكیان نابێت بۆ په‌شیمان بونه‌وه". پاشان له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو، كه مۆسكۆ له دۆخی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمیدا " نابێت ده‌ستپێشخه‌ر بێت له كاره‌ساتێكی له‌م جۆره‌دا و گوتی " بروامان به تێگه‌یشتنی لێدانی خۆپاراستن نییه".
رۆژی دوو شه‌مه‌ی رابردووش كرملین رایگه‌یاند " روسیا ناچار به وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌ست بكات به پێشخستنی رۆكێته نوێیه‌كانی دوای كشانه‌وه‌ی له په‌یماننامه‌كه. رۆیته‌رزیش له زاری وته‌بێژی كرملین ه‌وه بۆ رۆژنامه‌نوسه‌كان گوتویه‌تی " هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جیهان به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات" و روسیاش ناچاره جوڵه بكات له پێناو گه‌رانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی سه‌ربازیی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له په‌یماننامه بكشێته‌وه‌و شه‌رعیه‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی رۆكێتی نوێ بدات".
په‌یماننامه‌یه‌كی مێژوویی
په‌یماننامه‌ی ئه‌تۆمی تایبه‌ت به رۆكێته ناوه‌ند مه‌وداكان، به‌شێكی ته‌واوه‌تی له رۆكێته‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه مه‌وداكه‌ی له نێوان 500 و 5000 كلم دا بوو، ئه‌مه‌ش سنوری دانا بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو روویدا ، و هۆكاره‌كه‌شی بڵاوه‌پێكردنی رۆكێته‌كانی یه‌كێتی سوڤیه‌ت بوون له جۆری "ئێس .ئێس 20ی ئه‌تۆمییه‌وه بوو، مه‌به‌ستیشی پێكانی پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپای رۆژئاوا بوو. شایانی باسه، هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "رونالد رێگان" و سه‌رۆكی روسیا "میخائیل گورباتشۆف" ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌یان مۆر كرد له ساڵی 1987.