لەگۆشەیەكی تەسكەوە خستوویەتییە ژێر هەڕەشەوە
پوتین گەورەترین شەڕی هەواڵگری تۆقێنەر دژ بەترامپ بەرپا دەكات

جیهان

25/10/2018‌ 3728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
ئاژانسێكی ڕووسی بڵایكردەوە، بەڵگەی تەواویان لەبەر دەستدایە، كە خاشقچی لە ناو كونسوڵگەری سعودیەدا لە ئەستەمبوڵ كوژراوە ، ئەو هاتووەتە سەر ئەژنۆ و سێجار داوای لێبووردنی كردووە ، بەڵام ئەوان بە تەواوی سەریان لە لاشەكەی جیاكردەووە. 

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، مانگە دەستكردەكانی روسیا ڕەنگ و دەنگی گواستنەوەی تەرمە پارچە ‌پارچەكراوەكەیان  گرتووە و تۆمار كردووە، كە بە ئۆتۆمبیلێكی گەورە گوازراوەتەوە ناو فڕۆكەیەكی محەمەدی كوڕی سەلمانەوە و لەویشەوە گوازراوەتەوە بۆ ناو بنكەیەكی سەربازی سعودیە.

پێگەی دیكەی ناسەربازی ڕووسیش ڕایانگەیاندووە، كە هەواڵگری ڕووسیا سەرجەم بەڵگەكانی لەبەر دەستە، كە چۆن خاشقچی چووەتە ناو كونسوڵگەرییەكەوە ، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەشی لەبەردەستە بە خاشقچییەوە كراوە بۆ ئەوەی بیهێننە ناو شاری ئەستەمبوڵ. 

مانگی دەستكردی 6 ی ڕوسیاش هەموو ئەو دەنگانەی تۆمار كردووە وەرگرتووە، كە لە كاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵ خاشقچی لە ناو كونسوڵگەریەكدا ڕوویانداوە و تێیدا خاشقچی لەبەرانبەر ئیش و ئازاری ئەشكەنجەدانی هاوار دەكات و سێجاریش دەكەوێتە ‌سەرئەژنۆ و داوای لێخۆشبوون دەكات. 

مانگە دەستكردەكە ئەو دەنگانەشی تۆمار كردووە كە داوا لە قاخشچی دەكات هەستێتەوە سەرپێی ، ئینجا سەری دەپەڕێنن ، ئەمشە بە گویرەی قسەی یەكێك لەوانەی بەشدرا بووە لە سەرپەڕاندنەكەدا ، لە دەنگە تۆمراكراوەكانیشەوە دەردەكەوێت، كە دواتر لاشەكەی پارچە پارچە دەكەن ، مانگە دەستكردەكە ئەوەشی تۆمار كردووە چەند سندوقێكی دارین دێننە ناو كونسڵگەرییەكەوە و پارچەكانی لاشەی خاشقچی دەخەنە ناوەوە.

دیارە، كە لەو كاتەدا لاشەكەیان بردۆتە ژێرزەمینی كونسوڵگەرییەكەوە، چونكە وەرگرتنی دەنگەكان لە لایەن مانگە دەستكردەكەوە لاواز بووە ، بۆ ماوەی 9 ڕۆژیش قەدەغەیان كرد هیش كەس بچیتە ناو كونسوڵگەرییەكەوە تاوەكو شوێنكاری تاوانكە بە ماددەی كیمیایی پاك بكەنەوە و بۆنی خوێن و هەر شوێنكاریكی دیكەی لاشەی بسڕنەوە. تیمێكی هونەر‌ی، كە 15 كەس بوون و‌ وا باوەڕ دەكرێت ئیسرائیل بەشداری تێدا كردبێت بە فڕۆكەیەك لە سعودیە هاتوونە ئەستەمبوڵ ، ئەوانی دیكەش لە ریازەوە هاتوونە قاهیرە و لەویشەوە بۆ ئەستەمبوڵ. 

یەكێك لە ئۆتومبێلە گەورەكان – كە 8 ئۆتۆمبیل بوون- كە ڕەنگی ڕەش و جام ڕەشیش بووە ئەو سندوقە دارینانەی، كە لاشەی خاشقچی تێدابووە گواستۆنەوە ، خودی جێنشینی سعودیەش چاودێری پرۆسەكە بووە لە هاتنەناوەی خاشقچی‌ بۆ ناو كۆنسوڵگەرییەكە ، ئینجا لێكۆڵێنەوە‌ لەگەلیدا ، دواتریش كوشتنی  و لە كۆتایشدا تا تەرمەكەی گەیشتۆتەوە سعودیە چاودیڕ بووە بەسەر پڕۆسەكەوە. 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش لەسەر زاری دۆناڵد ترامپەوە ڕایگەیاند خاشقچی كوژراوە ، بۆیە بەرێوەبەری هەواڵگری ڕووسیا تەواوی زانیارییەكانی بە بەرێوەبەری هەواڵگری ئەمەریكای ڕاگەیاندووە و پێشیوتووە، نەنگییە بۆ ئەمریكا خوێنی رۆژنانەنووسێكی ئازاد بە چەند دۆلارێك بفرۆشیت لە پێناو سەوداو مامەڵەی فرۆشتنی چەك بە سعودیە. 

خودی ڤلادیمێر پۆتن ئەم زانیارییانەی بە ترامپ داوە تاوەكو لە گۆشییەك قەتیسی بكات و خۆی لە بێدەنگ بوون لەو تاوانە خۆی نەدزێتەوە و لێشی بێدەنگ نەبێت لەبەرانبەر سەوداو مامەڵەیەكی چەك كڕیندا كە بایی چەند ملیارا دۆلارێكە. 

لەم پڕۆسەیەدا قوربانییە لە ئەمریكاوە هێندراوەتە لەندەن ، لەویشەوە بۆ ئەستەمبوڵ ، بەم زانیارییانە پۆتین ویستی وەڵامی هەر‌ یەك لە بەیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵماینا ئەمریكا بداتەوە لەمەر پرسی سكریباڵ كە بە هۆیەوە سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاند ، كەچی لەولاشەوە بێ دەنگن لە بەرامبەر پرسی ڕۆژنامەنووسێكی ئازاددا كە لە ئەمەریكا كە دووس اڵە لە ئەمریكا دەژیات و بە فرت و فێل پەلكێشی ناو شاری ئەستەمبوڵ دەكرێت و لەوێش دەكوژرێت و تڕەمپیش بە ئەنقەست بێدەنگی لەو پرسە كردووە. بۆیە سەرۆك پۆتن پەردەی لەسەر ئابڕووومەندی تڕەمپ هەڵماڵی و ئەو زانیارییانەی بۆ كۆنگریسی ئەمریكی بەشی ڕۆژنامەگەری ڕەوانە كردوون ، ئەگەر ئیدراەكەی تڕەمپیش كاری پێویست ئەنجام نەدات و نەجوڵێت دژ بەو تاوانە ، ئەوا دواتر ڕوسیا ئەو زانیارییانە ئاشكرا دەكات ، ئەمەش گەورەترین تەنگژە بە ڕووی تڕەمپ لە ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا دروست دەكات كە سزای ئابووری بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە.

پۆتن سەرباری ئەوەی سەرۆكی دەوڵەتە پیاوێكی هەواڵگریشه ، ئەو دەزانی لە چ ئان و ساتێك ئەو كارە بكات و لە ڕێگەی بەڕێوەبەری هەواڵگرییەكەیەوە ئەو زانیارییانەی بە تڕەمپ گەیاندووە ، سەرۆك نڕەمپیش لەو نامەیەی ڕوسیاوە ترساوە و 22  ئەندامی ‌ كۆنگرێسیش بۆ ئەم مەبەستە كەوتوونە جوڵە ، بۆیە هەواڵگری ئەمرەیكا چوونە ڕیاز و ئەستەمبوڵ دوای ئەوەی مۆسكۆ ئەو زانیارییانەی گەیاندۆتە واشنتۆن. 

پۆتن لە رێگەی مانگە دەستكردەكانەوە شوێنی ناشتنی تەرمە پارچە پارچەكراوەكەی ڕۆژنامەنووسەكەش دەزانی كە دەكەوێتە نزیك بنەكەیەكی سەربازی سعودیە ، ئەو وێنانەشی لایە كە تیایدا محمدی كوڕی سەلمان چاوەڕێی ئەو فڕۆكە دەكات كە لاشە پارچە پارچەكراوەكەی هەڵگرتووە ، لەو تۆمارەدا بە ڕوونی دیارە كە محمدی كوری سەلمان قسە لەگەڵ ئەو ئەفسەرانە دەكات كە پڕۆسەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسەكەیان ئەنجام داوە.

پێگە سەربازییە نیمچە سەربازییەكانی ڕوسیاش دەڵێن كە سەرۆكی ڕوسیا كاژێر بە كاژێر لەگەڵ سەرۆكی توركیا لە پەیوەندیدایه و بەیەكەوشە هەماهەنگن بۆ هەڵوەشاندنەوە سزا ئابورییەكانی سەر توركیا ‌كە ئەمرەیكا سەپاندوونی ، هەروەها بۆ هەڵوەشاندنەوە سزاكانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا كە بەسەر ڕوسیدا سەپاندوویانن ، چونكە دوور نییە ڕوسیا تەواوی شریتە تۆماركراوەكە بۆ توركیا بنیرێت و توركیاش بەتەواوی ئەو زانیارییانە بخاتەڕوو و لە هەمان كاتیشدا مۆسكۆش ئەو كارە بكات.