پارتی: عێراق نیگەران نییە لەگرێبەستەكانی روسنەفت لەگەڵ هەرێم

عیراق

29/10/2018‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییە دەرەكییەكانی پارتی دیموكرات رایگەیاند، حكومەتی عێراق نیگەران نییە لەگرێبەستەكانی كۆمپانیای روسنەفت لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

هۆشیار سیوەلی لەمیانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی "سپۆتنیك" راشیگەیاند، عێراق هیچ گرفتێكی لەسەر گرێبەستە نەوتییەكانی نێوان هەرێم‌و روسنەفت نییەو ئامادەشە پەیوەندی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە هەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر عێراق رەخنەی لەكۆمپانیای روسنەفت دەگرت، بەوەی بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ بەغدا گرێبەستی لەگەڵ هەولێر ئەنجامداوە.

كۆمپانیای روسنەفت چەندین گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە، كە بەهاكەی لەملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێت.

هـ ـ ح