"چلەی ئیمان حسێن" رێگەی هەولێر موسڵ دادەخات

عیراق

29/10/2018‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی رێگەی هەولێر موسڵ بەهۆی یادی "چلەی ئیمام حسێن" داخراوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە لەئەمڕۆ دوو شەممەوە بڕیاری داخستنی رێگەی موسڵ هەولێر دراوەو لەسەعات چواری ئێوارەوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رێگەی زیارەتكاران ئاسان بێت‌و كێشەیان بۆ دروست نەبێت.

لەبارەی كاتی كردنەوەی رێگاكە ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكردووە، كە تا كۆتایی مەراسیمی یادی "چلەی ئیمام حوسێن" رێگەی هەولێر موسڵ ناكرێتەوە.

هـ ـ ح