100 ملیۆن دۆلاری شایستە داراییەكانی بەڵێندەرانی هەرێم خەرجدەكرێت

کوردستان

29/10/2018‌ 1119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و یەكێتی بەڵێندەرانی هەرێمی كوردستان رێككەوتوون لەسەر شێوازی خەرجكردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە بە شارپرێس-ی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی دارایی و پلاندانان و یەكێتی بەڵێندەرانی هەرێمی كوردستاندا رێككەوتون لەسەر خەرجكردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سبەی سێشەممەوە دەست دەكرێت بە خەرجكردنی پارەكە و وەزارەتی دارایی 100 ملیۆن دۆلاری خستووەتە سەر سێ بانك لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك.
ه.م