شارپرێس:
یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی سزاو ئابڵۆقەکانی ئێران بهدوای ڕێگهچارهیهك بۆ دهربازكردنی تاران لهسزا ئابوورییهكانی ئهمریكا بۆسهر ئهو وڵاته دهگهڕێت.
دیپلۆماتکارەکان ههوڵهكانیان دۆزینهوهی ڕێگهچارهیهك تا كاریگهرییهكانی سزا نوێیه چاوهڕوانكراوهكانی ئهمریكا بۆسهر تاران كهمبكهنهوه، كه وابڕیاره مانگی داهاتوو ئهمریكا زنجیرهیهك سزای نوێ بهسهر تاراندا بسهپێنێت.
دیبلۆماتكارهكان دەڵێن:"یەکێتی ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی وڵاتێکی ئەندام کە ئامادە بێت قبوڵکەری کەناڵێکی دارایی بۆ پاراستن لە بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا بێت، تووشی کێشە بووە، کە ئەمەش نوێترین بەربەستی هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ تاراندایە".
ئەوروپیەکان دەیانەوێت بە وەگەڕخستنی "وەسیلەو ڕێگایەک بۆ ئامانجی تایبەت" بۆ پێبژاردنی هاوردە و هەناردەکانەکانی ئێرانن.
واشینگتۆن لە ماوەکانی ڕابردوودا بانکی ناوەندی و پیشەسازی نەوتی ئێرانی خستە ڕێزی سزاو ئابڵوقەکانەوە.
وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێبەری فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا کە بهشداریی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بوون لە گەڵ ئێران، دەیانەوێت ئەگەری بەردەوامبوونی بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران بە بێ ئەمریکا بڕەخسێنن.
فیدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: "ئەم شێوازی ئامانجی تایبەتە بە ئەگەرێک پێش لە مانگی ئۆکتوبەر جێبەجێ دەبێت، بەڵام وردەکاری شێوازی ئەو پێشکەش نەکراوە".
بە ووتەی ئەم دیپلۆماتکارانە، هەفتەی ڕابردوو ، لە ڕەوتی دیدارەکانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە ئامانجی ئەمادەبوون لە بەرانبەر سزاکانی ئەمریکا، بەرپرسانی یەکێتییەکە ئەم بابەتەیان خستە بەرباس، کە چۆن هیچ وڵاتێک نایەوێت ئەم بەرنامەیە جێبەجێ بکات.
دیپلۆماتکارەکان جەختیان لەسەر ئەوەیە کە وڵاتانیی ئەوروپا دەترسن بکەونە بەر ئامانجی سزای سیاسی یان تەنانەت سزاو ئابڵۆقەی ئەمریکاوە.
لەگەڵ ئەمانەشدا دیپلۆماتکارەکان لەو باوەڕەدان هەوڵەکانیان لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکا پێدەچێت پێش لە سزاکانی مانگی داهاتوو بەئەنجام بگات، کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو یارمەتیدانی ئێران لە بەردەوامیدانی بە فرۆشتنی نەوتە.
ڕ . ج