نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

جیهان

30/10/2018‌ 219 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 28 سەنت سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 55 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.04 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەڵوێستی روسیاوە هەیە، كە جەختیكردووەتەوە، ئامادەنییە بەرهەمی نەوتی كەمبكاتەوەو بەردەوام دەبێت لەزیادكردنی بەرهەم.

هـ ـ ح