كەشتییەكی توركی بۆ گەڕان بەدوای نەوتدا بەرەو دەریای ناوەڕاست بەڕێكەوت

جیهان

30/10/2018‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 میدیای فەرمی توركیا رایگەیاند، كەشتیی نیشتمانی فاتیح بۆ گەڕان بەدوای نەوت دۆزینەوەی لە رێوڕەسمێكدا بۆ ئەنجامدانی یەكەمین كاری بەرەو دەریای ناوەڕاست بەڕێ كەوت.

 ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركی بڵاویكردەوە، كەشتیی نیشتمانی فاتیح بۆ گەڕان بەدوای نەوت دۆزینەوەی لە رێوڕەسمێكدا بۆ ئەنجامدانی یەكەمین كاری بەرەو دەریای ناوەڕاست بەڕێ كەوتووە.

فاتیح دونمەز، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا لە وتارێكیدا كە لە رێوڕەسمەكەدا پێشكەشیكرد رایگەیاند، "لە رێگەی گەورەترین هەنگاوی بەخۆماڵیكردن لە وزەدا، بە كەشتی خۆمان كاری گەڕانی قووڵ لە دەریادا بەدوای نەوتدا، ئەنجام دەدەین".

ئاماژەی بەوەشكرد، ە لە كاتێكی نزیكدا دەست دەكرێت بە كاری گەڕان بەدوای نەوتدا و دۆزینەوەی لە دەریادا و وتی، "پشتیوان بەخوا لە كاتێكی نزیكدا، رەنگە لە مانگی داهاتوودا لە مێرسین دەست بكرێت بە كاری گەڕان بەدوای نەوتدا و دۆزینەوەی".
ه.م