وەزارەتی دارایی: لەبارەی پاشەكەوتی مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانەوە بڕیارنەدراوە

کوردستان

30/10/2018‌ 1768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هیچ بڕیارێك لەبارەی پاشەكەوتكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە نەدراوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شارپرێس-ی راگەیاند، وەزارەتی دارایی لە ئێستا بڕیاری لەبارەی پاشەكەوتكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ نەداوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر میدیاكانی پارتی بڵاویانكردبووەوە، كە وەزارەتی دارایی لەمساڵدا دوو مووچەی دیكە دابەشدەكات و سێ مووچەی دیكە پاشەكەوت دەكات.

تا ئێستا لەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كورستان حەوت مووچەی دابەشكردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە جگە لەوەی حكومەت رۆژانەی زیاتر لە 380 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت لە بەغداشەوە مانگانە زیاتر لە 317 ملیۆن دۆلار رەوانەی هەرێم دەكرێت.

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانەوە ئەو سەرچاوەیە وەزارەتی دارایی وتی، لە 5ی مانگی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی كورستان دەكرێت.
ه.م