ئه‌ندرۆ برانسۆن له ساڵى 2016 به تۆمه‌تى سيخوڕى و ئه‌نجامدانى
بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ڕێكخراوه‌كه‌ى گوله‌ن و پارتى كرێكارانى كوردستان ڕاگيركرا. له
سالى 2018 ئه‌مريكا سزاى به‌سه‌ر توريكادا سه‌پاند چونكه ئه‌نقه‌ره ئاماده نه‌بوو
قه‌شه ئه‌ندرۆ ڕزگار بكات ، بۆيه مزه گومرگييه‌كانى له‌سه‌ر هاورده‌ى ئه‌له‌منيۆمى
و كانزا پته‌وه‌كان زياد كرد ، به‌ڵام دواى دوو مانگ ته‌نگژه چاره‌سه‌ر بوو ،
دادگا بريارى 3 ساڵ و مانگ و نيوێكى به‌سه‌ر قه‌شه ئه‌ندرۆ دادا ، دواتر ئازادى
كرد و ئه‌و ماوه‌شى بۆ هه‌ژمار كرد كه له كاتى ڕاگيراندا به‌سه‌رى بردوو له به‌نديخانه.
هه‌ر چه‌نده ئێستا سزاكانى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر توريكا هه‌ڵنه‌گيراون
به‌ڵام چاوه‌ڕاوانده‌كرێت به‌م زوانه كۆتاييان بيت ، وه‌يزرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا
مايك بۆمبيۆ له دوا سه‌ردانى بۆ توريكا ووتى:"به‌م زووانه ده‌گه‌ينه
بڕيارێك سه‌باره‌ت به سزاكان و پاساويش هه‌يه بۆ هه‌ڵگرتنيان، به‌ڵام هێشتا
بڕيراى كۆتاييمان نه‌داوه و له‌م باره‌شه‌وه له‌گه‌ل سه‌رۆك تڕه‌مپ قسه ده‌كه‌م".
له ڕاستى كه‌سانى وا هه‌ن پێيان وايه كه هه‌ڵوێستى واشنتۆن
له‌مه‌ڕ ئازادكردنى قه‌شه‌كه هێرشێكى تازه‌يه‌ى ديكه‌ى ئه‌مه‌ريكايه بو سه‌ر
توركيا ، له‌م باره‌وه ((فاتمه ئۆزكان)) له وتاريكيدا بۆ رۆژنامه‌ى ستار ده‌ڵێت:
" ئه‌مريكا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه تێگه‌يشتنێكى هه‌ڵه لاى ڕاى گشتى جيهانى
دروست بكات هه‌ر سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى توركيا ده‌يانڵێت واقعين"
، سه‌رۆكى ئه‌مريكاش ووتى: (( له‌گه‌ل توركيا رێكنه‌كه‌وتووين ، من سه‌باره‌ت به
بارمته‌كان گفتوگۆ ناكه‌م ، ده‌مێكه دانوستان له‌گه‌ڵ توريكا ده‌كه‌ين ،
دڵنياشمان كردنه‌وه كه ئێمه له به‌رامبه‌ر بارمته‌كاندا فديه ناده‌ين".
سه‌ير ئه‌وه‌يه تڕه‌مپ كه ئه‌مه‌ى گووت هيشتا قه‌شه ئه‌ندرۆ
له به‌يخانه‌دا بوو ، به‌ندييه‌كى ناياسى بوو به ده‌ست توركياوه و ئه‌و به‌ندييه‌ك
نه‌بوو تۆمه‌تبار بێت به تيرۆر ، له قۆناغى دادگاييكردنيشيدا دانوستان له گۆڕى
بوو ، توريكا هه‌وڵيدا ئه‌و دانستانه ببێت يان توريكا داواى فديه‌ى كرد له پيناو
ئازادكردنى قه‌شه‌كه ، بۆيه ده‌بێت توريكا ئه‌م تيگه‌يشتنه‌ى ڕاى گشتى جيهانى
پێچه‌وانه بكاته‌وه كه تڕه‌مپ ده‌يه‌وێت له جيهانى بگه‌يه‌نيت ، چونكه ئه‌م
هه‌ڵويسته‌هى ئه‌مريكا هێرشێكى تازه‌يه ، به‌لام جياوازت له‌و هێرشه‌كانى پێشووى.
ئازادكردنى قه‌شه‌كه جۆريك له ئاسووده‌يى له نێوان واشنتۆن و
ئه‌نقه‌ره هێناوه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به ئاينده‌ى پرسى سوريا و كيشه‌ى فه‌ڵه‌ستين و پشتيوانى ئه‌مريكا بۆ
رێكخراوى گوله‌ن و پارتى كرێكارانى كوردستان ، هه‌ر وه‌ها په‌يوه‌ندى توريكا به ڕوسيا
و ئێرانه‌وه.
هه‌موو ئه‌و ناكۆكييانه چه‌ند ته‌نگژيه‌ك بوون و ده‌كرا چاره‌سه‌ر
بكرين وه‌ك ته‌نگژه‌كانى پێدانى ڤيزا ، ڕه‌زا سه‌ڕاف ، ده‌ستگيركردنى پاسه‌وانه‌كانى
ئه‌ردۆگان كاتيك سه‌ردانى ئه‌مريكاى كرد ، ته‌نگژه‌ى قه‌شه بنسۆن ، كڕينى سيسته‌مى
ئێس 400 له روسيا ، هه‌موو ئه‌مانه ته‌نگژه‌يى سه‌رتوێين و بچوكن ، هۆكاره
ڕاسته‌قينه‌كه‌شى ئه‌وه‌يه كه هاوپه‌يمانييه‌كى ڕاسته‌قينه له نێوان ئه‌مريكا
و توركيادا نييه ، بگره ناكۆكيش هه‌ن سه‌باره‌ت به پرسه ستراتيژييه‌كان ، خۆ
ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌يمانييه ڕاسته‌قينه هه‌بێت ، ئه‌وا كێشه‌كانى ديكه چاره‌سه‌ر
ده‌بن.
ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن كه ئازادكردنى
برانسۆن ره‌نگه هۆكارێكى يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرژى نێوان
واشنتۆن و ئه‌نقه‌ڕه ، به‌ڵام ته‌نگژه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات ، ئه‌وه‌ى گرنگه كه
سزاكانى سه‌ر توركيا لاببرێن و زمانى هه‌ڕه‌شه كۆتايى بێت ، به تايبه‌تيش كه
ئيداره‌ى تڕه‌مپ ئازادكردنى برانسۆن به سه‌ركه‌وتن ده‌زانى له به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانى
ئه‌مه‌ريكادا ، ئێستاش گفتوگۆ به‌رده‌وامه له نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت
به گه‌لێك پرسى جۆراوجۆر وه‌ك پرسى منبج ، ئه‌مه جگه له گفتوگۆ سه‌باره‌ت به
چاره‌سه‌رى گرفتى جێگرى سه‌رۆكى هالك بانك كه له ئه‌مريكا ده‌ستگيركراوه ،
گفتوگۆش له باره‌ى تيرۆركردنى جه‌مال خاشقچى ڕۆژنانه‌نووسى سعودييه‌وه به‌رده‌وامه
و له‌و باره‌شه‌وه گفتوگۆ له نێوان ئه‌ردۆگان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به‌رده‌وامى
هه‌يه سه‌باره‌ت به‌و پرسانه.
ئه‌و لێكتێگه‌يشتنانه‌ى له نێوان ئه‌و
دوو ووڵاته‌دا سه‌باره‌ت به‌و پرسانه له ئارادايه كاريگرةرى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر
دۆسييه‌كانى ديكه‌ى نێوانيان ، ڕۆژنانه نووسه‌كه له وتارێكى پێشتردا نووسيبووى
كه دۆسيه‌ى ڕێكخراوى گوله‌ن ئاسانتره له
دۆسيه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر كردن له نێوان ئه‌و دوو ووڵاته‌دا
، به تايبه‌تيش كه ڕێكخراوه‌كه تووشى شكستێكى ناوخۆيى و ده‌ره‌كى هاتووه ، به‌ڵام
لێكتێنه‌گه‌يشتن سه‌باره‌ت به‌و دۆسييانه ئێستا له ئاينده‌دا ته‌نگژه‌ى ديكه‌ى
گه‌وره‌ترى لێده‌كه‌ونه‌وه.
جێگه‌ى خۆيه‌تى ئاماژه به‌وه بده‌ين
كه نووسه‌ر "هاندى فڕانت" نووسيويه‌تى" تا ئێستا ئه‌مه‌ريكا
باڵوێزى نييه له توركيا و گه‌ڕانه‌وه‌ى باڵوێزه‌كه‌ى واشنتۆن بۆ ئه‌نقه‌ره هه‌نگاوێكى
گرنگه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى نێوان دوو ووڵاته‌كه"، ناشزانم گه‌ڕانه‌وه‌ى
ئه‌و باڵوێزه پێنوێنێكه بۆ چاككبوونى دۆخه‌كه يان ده‌روازه‌كه بۆ سه‌رهه‌ڵدانى
ته‌نگژه‌ى ديكه.