14 زانكۆی روسیا دەچنە ریزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهان

جیهان

02/11/2018‌ 544 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
14 زانكۆی روسیا چوونە ریبەندی پێگەی U.S. News Best Global Universities، كە ریزبەندییەكە بۆ دیاریكردنی رانكی زانكۆكانی جیهانە.

پێگەكە بۆ ساڵی 2019، ریزبەندی بۆ رانكی 1250 زانكۆی جیهان لە 74 وڵات كردووەو 14 زانكۆی روسیاش چوونەتە ریزبەندییەكەی پلەی باشیشیان بەدەستهێناوە.

بەپێی ریزبەندییەكە زانكۆی مۆسكۆی حكومی پلەی 275 گرتووە، پلەی 419 بۆ زانكۆی نیشتمانی بۆ لێكۆڵینەوەی ئەتۆمی هاتووەو زانكۆی نۆفۆسیبیرسك پلەی 433 وەرگرتووەو پەیمانگای مۆسكۆ بۆ فیزیاو تەكنەلۆژیاش پلەی 460 وەگرتووە.

هەریەكە لەزانكۆكانی بترسبۆرگ‌و تۆمسك و قوتابخانەی باڵای ئابووری ‌و زانكۆی بترسبۆری تەكنیكی‌و زانكۆی نیشتمانی بۆ لێكۆڵینەوەی تەكنەلۆژی‌و زانكۆی فیدراڵیش چوونەتە ریزبەندییەكەوە.

لەریزبەندییەكە پلەی یەكەم بۆ زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی بووەو پلەی دووەمیش بۆ پەیمانگای ماساچۆستسی تەكنەلۆژی بووەو زانكۆی ستانفۆرد-یش پلەی سێیەمی هەبووەو زانكۆی كالیفۆرنیاش لەپلەی چوارەم بووەو پلەی پێنجەمیش بۆ زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی بووە.

هـ ـ ح