نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی گەورە تۆمار دەكات

جیهان

02/11/2018‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، كە رێژەی دابەزینەكەی 3% بووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 2.15 دۆلار بەرێژەی 2.9% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.89 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.62 دۆلار، بەرێژەی 2.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.69 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو ناسەقامگیرییەوە هەیە لەبازاڕەكانی جیهان دروست بووە، كە ماوەی چەند رۆژێكە دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح