دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

03/11/2018‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی لێبوردنەكانی ئەمریكا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 6 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.83 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە چەند رۆژێكە نرخەكەی بە بەردەوامی روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هەر بەپێی ئاژانسە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان  55 سەنت بەرێژەی 0.89% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.14 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئیدارەی ئەمریكا رۆژی هەینی گەڕانەوەی گەمارۆكانی بۆ سەر ئێران راگەیاند، بەڵام چەند وڵاتێكی بەخشی لەوەی مامەڵە لەگەڵ ئێران بكەن، ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی نەوت داناوە.

هـ ـ ح