ئەمریكا عێراق-یش لەگەمارۆكانی سەر ئێران دەبەخشێت

عیراق

03/11/2018‌ 635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا بەرپرسانی عێراقی ئاگاداركردووەتەوە، كە وڵاتەكەیان بەخشراوە لەگەمارۆكانی سەر ئێران‌و بەغدا دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ تاران بكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی بەخشینەكانی ئەمریكا، عێراق دەتوانێت لەبواری نەوت‌و گاز مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ئەمە جگە لەهاوردەكردنی چەند كەلوپەلێكی تر لەو وڵاتەوە.

رۆژی هەینی ئیدارەی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ قۆناغی دووەمی گەمارۆكانی بۆ سەر ئێران راگەیاند، كە لە چواری ئەم مانگەوە دەست پێدەكات.

جگە لەعێراق، ئەمریكا چەند وڵاتێكی تری بەخشیوە، لەگەمارۆكانی سەر ئێران، لەوانە هندستان‌و كۆریای باشوورو چەند وڵاتێكی تر، كە ژمارەیان هەشت وڵاتەو ناوەكانیان تائێستا دیارینەكراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە