وێنە.. ملیۆنێرێكی كوێتی دەكەوێتە داوی خۆشەویستی كچە شێفێكی بەریتانی

هەمەڕەنگ

03/11/2018‌ 756 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی بەریتانیا باس لەوە دەكەن، ملیۆنێرێكی كوێتی كەوتووەتە داوی كچێك، كە كاری شێفی دەكات‌و لەفە ئامادەدەكات.

رۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەو كچە لەبەرنامەیەك بەناوی "رێكی لی لیمۆن" كاری شێفی كردووەو تەمەنی 23 ساڵە، كە لەو رێگەیەوە ئەو ملیۆنێرە سەرسامی بووە.

ملیۆنێرەكەی كوێت لاوەو رۆژنامە بەریتانییەكە سامانەكەی بە  400 ملیۆن پاوەن خەمڵاندووە، كە بەفەرمی داوای خۆشەویستی لەو كچە شێفە كردووە.