بەكارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشی كوشندە

هەمەڕەنگ

03/11/2018‌ 417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی پەیمانگای پزیشكی "NIH" ، بەڵگەی روون هەیە، كە مۆبایل دەبێتە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشی كوشندە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی تیشكی مۆبایلەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، شێرپەنجەی دڵ‌و مێشك‌و لەبیرچوونەوە، كە ئەو نەخۆشییانە نەخۆشی قورس‌و كوشندەن.

توێژینەوەكە لەساڵی 2016 دەست بەئەنجامدانی كراوەو لەسەر بنەمای ئەنجامی توێژینەوەكەش هۆشداری لەبەكارهێنانی دراوە.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، كە بەكارهێنانی مۆبایل لەسەر خانمان كاریگەری زیاتر دەبێت‌و تووشی ئەو نەخۆشییانەیان دەكات، كە هۆكارە بۆ مردنی پێشوەختە.

هـ ـ ح

بەپەلە