وێنە.. جومانە مراد دووگیانبوونی خۆی رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

03/11/2018‌ 1133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جومانە مراد، هونەرمەندی سوری لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە تێدا دووگیانبوونی خۆی راگەیاندووە.

جومانە مراد، دوای پێنج ساڵ لەئەنجامدانی هاوسەرگیری دووگیان بووە، كە بەو هۆیەوە دڵخۆشبوونی خۆی راگەیاندووەو چەند وێنەیەكیشی بڵاوكردووەتەوە.

ئەو هونەرمەندە سورییە، بەهۆی دووگیانبوونەكەی، كە دڵنیابووەتەوە، بڕیاریداوە بەم نزیكانە سەردانی مەككە بكات‌و فەریزەی عەمرەو حەج ئەنجامبدات.

بەقسەی جومانە، تەمەنی منداڵەكەی ناو سكی پێنج مانگەو بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیش لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پیرۆزباییەكی زۆری لێكراوەو ئەویش سوپاسی هەوادارانی كردووە.