فرانس پرێس: كەشتییە بارهەڵگرەكانی ئێران بە نهێنی نەوت دەگوازنەوە

جیهان

03/11/2018‌ 650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامی شەپۆلێكی دیكەی سزا نوێیەكانی ئەمەریكادا بۆ سەر ئێران بارهەڵگرەكانی نەوتی ئێران بە نهێنی بەردەوامن لە فرۆشتنی نەوت. 

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێكدا بە پشت بەستن بە لێدوانی شیكەرەوەكان، لەڕێی نوسینگە بچوكەكانی خۆیانەوە لە ستۆكهۆڵم وەك دەستەیەكی نوێ چاودێریی كاروانی نەوتی ئێران دەكەن.

راشیگەیاندووە، لە كۆتاییەكانی مانگی ئۆكتۆبەردا كەشتییە بارهەڵگرەكانی ئێران ئامێرێكی پەخشیان لەسەر كەشتییەكانیان هەڵكردووە، بۆ ئەوەی دەربازببن لە ڕێكخراوەكانی چاودێری نێودەوڵەتی كە پێشتر شتی وا بەدینەكراوە هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی خزمەتگوزارییەكانی "تانكەر تراكەرز كۆم" یان دەزگای چاودێری كەشتییە بارهەڵگرەكانەوە.

 یەكێك لە دامەزرێنەرانی گروپەكە سەمیر مەدەنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، كە "ئەمە یەكەمینجارە بە تەواوەتی ناڕۆشنییەكی سەرتاسەری بەدی دەكەیەن، ئەمە حاڵەتێكی دەگمەنە".

لیزا وارد، كە بەشداریكردووە لە دامەزراندنی خزمەتگوزاریی چاودێری كەشتییە بارهەڵگرەكان دەڵێت، "ئێران نزیكەی 30 كەشتی هەیە لەناوچەی كەنداوی عەرەبی، ئەم 10 ڕۆژەی كۆتایی زۆر زەحمەت و پڕ ئاستەنگ بوو بەڵام ئەمە نەبووە هۆی هێواشكردنەوەی كارەكانمان؛ ئێمە لەڕێی چاوەوە چاودێریان دەكەیەن".
ه.م