دۆناڵد ترامپ: بەئاسانی هاوسەرگیریم لەگەڵ ملانیا نەكردووە

جیهان

04/11/2018‌ 2613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پرۆسەی هاوسەرگیریكردنی لەگەڵ ملانیا ئاسان نەبووە.

دۆناڵد ترامپ لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، میلانیا كەسێكی زۆر باشە، كە "من لەرابردوو بەئاسانی هاوسەرگیریم لەگەڵ نەكردووە، چونكە كەسایەتییەكی بەهێزی هەیە".

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە میدیاكانی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ بەوە تۆمەتبار دەكەن، كە خیانەتی هاوسەرگیری لەگەڵ میلانیا كردووە، سەرۆكی ئەمریكاش ئەوە رەتدەكاتەوە.

هـ ـ ح