خەرجییەكانی میلانیا لەمیسر گەردەلوولێكی میدیایی لەئەمریكا دروست كردووە

جیهان

04/11/2018‌ 1012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیا ئەمریكییەكان‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی گەورەیان بەرانبەر خەرجییەكانی میلانیا ترامپی هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەمیسر نواندووە، كە بەگەردەلوولی میدیایی ناودەبرێت.

گۆڤاری "كوارتز"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە میلانیا ترامپ، لەگەشتەكەی مانگی رابردووی بۆ میسر، لەئوتێل "سمیرامیس ئنتركونتیننتل" ماوەتەوە، كە لەسەر رووباری نیلەو نرخی مانەوەی بۆ یەك شەو 95 هەزار دۆلار بووە. 

ئەو نرخە لەئەمریكا بەخەرجییەكی زۆر دانراوەو میدیاكان جەختیان كردووەتەوە، كە ئەوە فشار لەسەر بودجەی فیدراڵی دروستدەكات، بۆیە دەبێت روونكردنەوە لەو بارەوە بدرێت.

لەبەرانبەر كاردانەوەكان ستیفانی گریشام، وتەبێژ بەناوی میلانیا ترامپ، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوەو جەختیكردووەتەوە، كە میلانیا شەو لەمیسر نەماوەتەوە، تەنیا بە شەش سەعات چووەتە ئەو وڵاتە.

هەروەها جەختیكردووەتەوە، كە میلانیا تەنیا چاوی بەسەرۆك‌و هاوسەری سەرۆكی میسر كەوتووەو دواتر گەشتێكی كورتی بۆ ناوچەی هەرەمەكان كردووەو كۆتایی بەگەشتەكەی هێناوە.

هـ ـ ح