ئەلیسا باسی كاریگەرییە خراپەكانی تووشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك دەكات

هەمەڕەنگ

04/11/2018‌ 524 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلیسای گۆرانیبێژی لوبنانی، وردەكاری چارەسەرییەكانی ئاشكراكرد، كە بەهۆی تووشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجە وەریگرتووە.

ئەلیسا لەبەرنامەی "معكم"، لەكەناڵی "سی بی سی"ی میسری رایگەیاند، بۆ ماوەی 45 رۆژ لەژێر وەرگرتنی چارەسەر بووە بەتیشك، كە ئەو چارەسەرە وەك ئەوە وابووە ئاگر لەجەستەی بەر بدەن.

ئەو گۆرانبێژە راشیگەیاندووە، ئەو چارەسەرە زۆر كاریگەری لەسەر جەستەی هەبووە، بەڵام لەدوای مانگ‌و نیوێك بەرێژەی 90% چارەسەری بۆ كراوەو لەنەخۆشییەكەی چاكبووەتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، هەر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە، ماوەیەك لەستەیجەكانی گۆرانی وتن دووركەوتووەتەوە، كە ئەوەش نیگەرانی كردووەو زۆر دڵتەنگی كردووە، كە لەهەوادارانی دوورە.

ئەلیسا لەماوەی رابردوو رایگەیاند، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بووە، بەڵام دواتر بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی لەو نەخۆشییە چاك بووەتەوەو تەندروستی زۆر باشە.

هـ ـ ح