لیرەی توركی بەرزترین ئاستی سێ‌ مانگی رابردوو بەرانبەر دۆلار تۆماردەكات

جیهان

04/11/2018‌ 1067 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەرزبووەوە، كە لەسێ‌ مانگی رابردوو ئەو نرخەكەی تۆمارنەكردووە.

لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی لیرەی توركی 1.7% بەرزبووەتەوەو هەر 5.42 لیرەیەك بەرانبەر دۆلارێك مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەهەفتەی رابردوو نرخی هەر 5.51 لیرەیەك بە دۆلارێك مامەڵەی پێوەكراوە، كە بەهۆی هەڵگرتنی گەمارۆكانی ئەمریكا لەسەر توركیا نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

لیرە لەمساڵدا بەرێژەی 30% بەهاكەی لەبەرانبەر دۆلار لەدەستدا، كە پەیوەندی بەو گەمارۆیانەوە هەبوو، ئەمریكا لەماوەی رابردوو خستییە سەر توركیاو كاریگەری لەسەر ئابووری ئەو وڵاتەی دانا.

هـ ـ ح