شارپرێس: فۆنگ خان نگۆینی كچە ڤێتنامی، كە تەمەنی 23 ساڵە، بووە شاجوانی زەوی بۆ ساڵی 2018. پێگەی "Rappler" بڵاویكردەوە، كە فۆنگ لەبواری گەشەدان بەزمانی ئینگلیزیو ڤێتنامی دەخوێنێت، هەروەها چالاكوانە لەبواری پاكراگرتنی ژینگە، بەتایبەتی ژینگەی رووبارەكانی باشووری وڵاتەكەی. مەراسیمی دیاریكردنی شاجوانی زەوی لە كۆمەڵ"ەی مۆڵ ئاسیا ئارینا لەمانێلای فلیپین بەرێوەچوو، كە دەیان كچ بەشدارییان كردو كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكەیان كرد.