گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی زیاتر نزمكردەوە

جیهان

04/11/2018‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش لەگەڵ دەستپێكردنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 72.88 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی بەرێژەی 1% دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان  60 سەنت بەرێژەی 0.90% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.8 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو لێبوردنانەی ئەمریكا بۆ هەشت وڵاتی جیهانی هەیە، كە دەتوانن مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئێران بكەن، ئەمە سەرەڕای گەمارۆكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران.

هـ ـ ح