نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم نزمدەبێتەوە

کوردستان

04/11/2018‌ 883 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی رووی لەنزمبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 137 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 154 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 8 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 500 دیناری عێراقییە، كە ماوەیەكە بەردەوام نرخەكەیان روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هـ ـ ح