هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەبێتەوە

کوردستان

04/11/2018‌ 418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەبێتەوە، كە حكومەتی هەرێم لەو بارەوە خۆشحاڵی خۆی راگەیاندووە.

حكومەتی هەرێم لەمیانی راگەیەنراوێك بڵاویكردەوە، هەوڵەكانی كۆمپانیاكان لەكێڵگەی تاوكێ، بووەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەكێڵگەی پێشخابوور بۆ رۆژانە زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل نەوت لەماوەی تەنیا 18 مانگدا.

حكومەتی هەرێم بڵاویشیكردەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەكێڵگەی تاوكێ لە مانگی حەوتی ساڵی 2017 دا، رۆژانە 109 هەزار بەرمیل بووە، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ رۆژانە 80 هەزار بەرمیل، لەگەڵ ئەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئێستا لە هەردوو دوو كێڵگەی تاوكێ و پێشخابوور رۆژانە 126 هەزار بەرمیلە.

حكومەت ئەوەشی راگەیاندووە، زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی پێشخابوور توانیویەتی قەرەبووی كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی تاوكێ بكاتەوەو رۆژانە هەناردە بگەیەنێتە 400 هەزار بەرمیل نەوت.

هەروەها رایگەیاندووە "وێستگەیەكی هەناردەكردنی نەوتی لە شێخان دامەزراندووە، كە توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی كوردستان بەرزدەكاتەوە بۆ رۆژانە 900 هەزار بەرمیل".

هـ ـ ح

بەپەلە