رووداوەكە گومانی دروستكردووە.. فەوتانی بەكۆمەڵی ماسی لەپارێزگای بابل

عیراق

05/11/2018‌ 831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەپارێزگای بابل بڕێكی زۆری ماسی رووباری فورات و چەند حەوزێكی بەخێوكردنی ماسی، بەمردوویی سەرئاو كەوتوون و بەشێكی زۆری بەدەم شەپۆلەوە گەیشتوونەتە كەناراوەكان.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، مردنی ماسییەكان بە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەكانەوەیە و وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاویش دەڵێت: بەهۆی مردنی ماسی نێو كێڵگەكانی بەخێوكردنی ماسییەوە، لێكۆڵینەوە لەبابەتەكە دەكەن‌و پەیوەندی بەكەمكردنی ئاستی ئاوی رووبارەكانەوە نییە.

حوسەین تاڵب، كە لەبابل لە ئاوی شیریندا ماسی بەخێودەكات لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: "بەیانییەك بینیمان سەدان ماسی مردبوون و كەوتبوونە سەر ئاو، وەك بەخێوكەرانی ماسی هەموو سەرچاوەی داهاتمان لەدەستداو پەرێشان بووین، هۆكاری مردنی لەپڕی ماسییەكان نازانین، بەڵام باس لەوە دەكرێت، كە رووداوەكە دەرمانخواردكردن بێت."

رووداوەكە بووەتە جێگای سەرنج لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەخێوكەرانی ماسی داوای لێكۆڵینەوە لەحكومەت و لایەنی پەیوەندیدارەكان دەكەن‌و گومانی گەورەی دروست كردووە.

هـ ـ ح