نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد

جیهان

05/11/2018‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش دوای دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەرەتای كردنەوەی بۆرسەكانی جیهان، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 44 سەنت بەرێژەی 0.6% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.39 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 53 سەنت بەرێژەی 0.8% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.61 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە سەرەڕای ئەوەی ئەمریكا گەمارۆی نەوتی خستووەتە سەر ئێران، بەڵام چەند وڵاتێكی بەخشیوە، لەوەی مامەڵە لەگەڵ تاران بكەن، ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی نەوت داناوە.

هـ ـ ح