وێنە.. بەكرێدانی شوقەیەك لەمۆسكۆ بەنرخێكی خەیاڵی

هەمەڕەنگ

05/11/2018‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرانترین شوقە لەمۆسكۆی پایتەختی روسیا بەكرێدرا، كە نرخەكەی یۆ یەك مانگ 5 ملیۆن رۆبل بووە، ئەوەش دەگاتە 80 هەزار دۆلار.

شوقەكە لەكۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "گراناتنی پاڵاس" لەكۆشكی "رمان" بووە، كە لە 10 ژوور پێكهاتووەو لەنهۆمی چوارەم بووەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بووە.

رووبەری شوقەكەكە  750 مەتر چوار گۆشە بووە و بەرزی سەقفەكەی 3.4 مەتر بووەو بەدووری 2.5 كیلۆمەتر لەكۆشكی كرملنی سەرۆكایەتی روسیا دوور بووە.

شوقەكە جگە لەبوونی هۆڵی تایبەت بەمیوان‌و ژووری نووستن‌و ئۆفیس، هۆڵی وەرزشی‌و مەلەوانگەو حەمامی تایبەتی تێدا بووە.