ئەپڵ لە 2020 مۆبایلی "نەوەی پێنجەم" دروست دەكات

هەمەڕەنگ

05/11/2018‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی، رایگەیاند، ساڵی 2020 مۆبایلێكی نوێ‌ دروست دەكات، كە تایبەتمەندی نەوەی پێنجەمی دەبێت.

مۆبایلەكە بەشێوەیەك دروست دەكرێت، كە بتوانێت لەگەڵ تۆڕەكانی 5G  كۆنێكت بێت‌و لەساڵی 2020 دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

مۆبایلەكە جگە لەبوونی تایبەتمەندی 5G  كۆمەڵێك تایبەتمەندی تری بەرزی دەبێت، كە وردەكارییەكەی تائێستا نەخراوەتەڕوو.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە مۆبایلەكەی ئەپڵ iPhone 5G، دەبێت ‌و لەگەڵ كۆمپانیای MediaTek بەهاوبەشی دروستی دەكەن.

هـ ـ ح