دارا جەلیل خەیات: گەمارۆكانی ئەمەریكا بە سەر ئێراندا كاریگەرییەكی ناكاتە سەر بازاڕەكانی هەرێم

کوردستان

05/11/2018‌ 805 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، سنوورەكان لەگەڵ وڵاتانی توركیا و ئوردن و سعوویە و وڵاتانی كەنداو كرایەوە، ئەوان پابەندن بە بڕیارەكانی حكوومەتی عێراق، دەشڵێت، "هیوادارین لەم گەمارۆیە دەربازبین و زیانی بۆسەر هەرێمی كوردستان نەبێت".

دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، گەمارۆكانی ئەمەریكا بە سەر ئێراندا كاریگەرییەكی ئەوتۆ ناكاتە سەر بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بازرگانان دەتوانن لە هەر حاڵەتێكدا ئاڵوگۆڕی بارزگانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی وەك توركیا و سعوودیە و لوبنان و وڵاتانی كەنداودا زیاد بكەن.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، قۆناغی دووەمی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دەستیپێكرد، و لەم چوارچێوەیەشدا و بەپێی بەرنامەكەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، باراك ئۆباما كە لە ساڵی 2010 یاسای گەمارۆی گشتی ئێرانی واژوو كردووە، لەم یاسایەدا ئەو خاڵە پەسەندكراوە كە ھەر وڵاتێك هاوكاری یان بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بكات، ئەوا تووشی سزادەبێت و پەیوەندیی دارایی لەگەڵ بازاڕی ئەمریكا دەبڕدرێت.

دارا جەلیل خەیات دەشڵێت، "هیوادارین كە ئەم گەمارۆیە كاریگەری خراپی نەبێت، ئێمەش پەیوەندیی بازرگانییمان لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەیە بە هاوردەكردنی كەولوپەلی خواردن و بیناسازی و مرۆیی شتی دیكە، پێموابیت ئەوانەش رێیان لێ ناگیرێت و لەهەر حاڵەتێكیشدا، هیوادارین بازرگانان لە رێی وڵاتانی دیكەوە پێداویستییەكان دابین بكەن".

خستەڕوو، "ئێمە سنوورەكانمان لەگەڵ وڵاتانی توركیا و ئوردن و سعوویە و وڵاتانی كەنداو كرایەوە و هەرێمی كوردستانیش پابەندە بە بڕیارەكانی حكوومەتی عێراق و هیوادارین لەم گەمارۆیە دەربازبین و زیانی بۆسەر هەرێمی كوردستان نەبێت".

رونیشیكردەوە، تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو گەمارۆیەدا بكەن و پێیان وایە كە ئەم گەمارۆیە كاریگەری خراپی بۆ سەر هەرێمی كوردستان نابێت.
ه.م

بەپەلە