ڤیدیۆ.. چەكێكی 4 لولە لە چركەیەكدا 250 فیشەك دەتەقێنێت

جیهان

06/11/2018‌ 4574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەمهێنان‌و پیشەسازی چەك لەئاستی جیهان پێكەوتنی زۆری بەخۆوە بینیوە، ئەوەش بۆ بەهێزكردنی سوپا سەربازییەكانی جیهان.

پێگەی "ۆوندر فول ئینجینیرن"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە چەكێك دروستكراوەو چوار لولەی هەیە، كە هەر چوار لولەكە دەتوانێت لەیەك كاتدا فیشەك بتەقێنێت.

چەكەكە بەسیستەمێكی كارەبایی كاردەكات‌و كێشەكەی 3 كیلۆ گراوەو خێرایی تەقاندنی فیشەكی دەگاتە تەقاندنی 250 فیشەك تەنیا لەیەك چركەدا.

ئەو چەكە ئەمریكییەو فیشەكی قەبارە 6 ملیم دەتەقێنێت، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

هـ ـ ح