ڤیدیۆ.. جۆرێكی نوێی گوێدرێژ كە بە "زۆنكی" ناودەبرێت

جیهان

06/11/2018‌ 808 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی بەریتانی بەناوی "كریستین تیرنر"، بە لێدانی دوو گوێدرێژی زێبراو "كێوی"‌و جۆری ئاسایی جۆرێكی نوێی گوێدرێژی بەرهەمهێناوە.

بەپێی رۆژانامەی ئیندپندنتی بەریتانی، ئەو ژنە كێڵگەی ئاژەڵی لەناوچەی "ساوس بارۆ"ی ئینگلتەرا هەیەو جووتبوونی بەگوێدرێكی كوێی تەمەن 6 ساڵ‌و گوێدرێژێكی ئاسایی 9 ساڵ ئەو گوێدرێژە نوێیەی بەرهەمهێناوە.

ئەو گوێدرێژەی لەو لێكدانە بەرهەمهێناوە تێكەڵەیەكە لەگوێدرێژی كێوی‌و ئاسایی، كە میدیاكان ئەو گوێدرێژە بە "زۆنكی" ناو دەبەن، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

 گوێدرێژەكە لە دووی ئۆكتۆبەری رابردوو لەدایكبووە، كە هاوكێشەی دروستكردنەكەی بووە بە  "Donkey + Zebra = Zonkey".

هـ ـ ح