خولی ئیتاڵی.. پێنج یاریزانی یۆڤی بەهۆی پێکانەوە لەیاریگاکان دورکەوتونەتەوە

وەرزش

06/11/2018‌ 122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی پێکانەوە پێنج یاریزانی یۆڤانتۆس ناتوانن بەشداری یارییەکەى مانچستەر یونایتد بکەن و دوو یاریزانیش لە پێکان گەڕاونەتەوە.

بریارە سبەى چوار شەممە کاتژمێر یانزەى شەو یانەى یۆڤانتۆسی ئیتالی لەیاریگاى خۆی میوانداری یانەى مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بکات.


تیمی پزیشکی یانەکەش پێکانی پێنج یاریزانی یانەکەى پێش ئەو یارییە راگەیاند.


هەریەک لە یاریزانان کانسیلۆ و ماتوێدی و ئیمری کان و بێرناردسکی و دۆگلاس کۆستا بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەى مانچستەریونایتد بێ بەش دەبن.


یاریی رابردوو کە لە ئۆڵد ترافۆرد کرا یۆڤانتۆس بە گۆڵێکی دیبالا سەرکەوتنی بەسەرمانچستەر یونایتد بەدەستهێنا.

هـ ـ ر