یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئیکاردی بگوازێتەوە ڕیزەکانی

وەرزش

06/11/2018‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەى ریاڵ مەدرید بۆ کرینی هێرشبەرێکی نوێ چاوی بریوەتە ئیکاردی و لە وەرزی نوێدا بە فەرمی گرێبەستی پێشکەش دەکات.

ڕۆژی سێ‌شەممە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و نزیک لە یانەی شاهانە ڕایانگەیاندوە "ئیدارەى یانەکە ئامانجی سەرەکی کرینی هێرشبەرێکی جیهانیە و بۆ ئەوەش چاویشی بریوەتە تواناکانی ئیکاردی هێرشبەری ئینتەرمیلان.

رۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەدەن "ئیدارەى ریاڵ مەدرید بری 110 ملیۆن یۆرۆی بۆ کرینی ئیکاردی تەرخان کردوە".

تا ئێستاش ئیکاردی بۆندەکەى لەگەڵ ئینتەرمیلان درێژ نەکردۆتەوەو یانەکانیش دەتوانن بە 110 ملیۆن یۆرۆ بیگوازنەوە ریزەکانیان کە ئەوەش یەکسانە بەنرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى.

ئیکاردی ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوەو هاوکاری یانەکەى کردوە پلەى دووەمی ریزبەندی خولی ئیتالیا بگرێت.


هـ ـ ر