هاوسەرەكەی ئیكاردی هێرش دەكاتە سەر رۆناڵدۆ

وەرزش

07/11/2018‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسەری یاریزانی ئەرجەنتینی‌و یانەی ئەنتەرمیلان، ماورۆ ئیكاردی هێرشی كردە سەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس.

ئیكاردی هەشت گۆڵی لەخولی ئیتالی تۆماركردووە، رۆناڵدۆش حەوت گۆڵی لەخولەكە تۆماركردووە، كە ئەرجەنتینییەكە سێ‌ یاری كەمتر لە یاریزانە پرتوگالییەكە ئەنجامداوە.

واندا نارا، كە بەرێوەبەری كارەكانی ئیكاردییە لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئیكاردی گۆڵی لەزیاتر لەرۆناڵدۆ تۆماركردووە، لەكاتێك سێ‌ یاری كەمتر لەو یاریزانە ئەنجامداوە.

هەروەها رایگەیاندووە، كە رۆناڵدۆ پێنج یاری ئاسانی لەگەڵ یانەكەی بەرانبەر یانەكانی تر ئەنجاداوە، بەڵام ئیكاردی یارییە قورسەكانی ئەنجامداوە، بۆیە ئیكاردی لەرۆناڵدۆ باشترە.

هـ ـ ح