پاریس سان جێرمان سوورە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رابیۆ

وەرزش

07/11/2018‌ 127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لەهەوڵەكانی بەردەوامە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانی یانەكەی ئەدریان رابیۆ.

رۆژنامەی "مۆندۆ" بڵاویكردەوە، كە گفتوگۆ لەنێوان دەستەی ئیداری یانەی پاریس سان جێرمان‌و بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە بەردەوامە، بەڵام گفتوگۆكان تائێستا نەگەیشتووە بەئەنجام.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەهاوینی رابردووەوە یانەی بەرشەلۆنە لەهەوڵی كڕینی ئەو یاریزانەی یانەی پاریس سان جێرمانەو ئێستا دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی بكرێت.

گرێبەستی رابیۆو پاریس سان جێرمان لەهاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، بۆیە یانەی پاریس دەیەوێت پێش كۆتایی گرێبەستەكەی نوێی بكاتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە